logo 2.jpg
ئێمە کێین
أكتوبر 15, 2012

ئێمە کێین

PDF طباعة إرسال إلى صديق
الكاتب Bakhteyar IBRAHIM   

ئێمە "کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی دۆستایەتی کوردستان و ئیسرائیل" کە بە "کیفا" ناسراوە؛

هذا البريد الإلكتروني محمي من المتطفلين و برامج التطفل، تحتاج إلى تفعيل جافا سكريبت لتتمكن من مشاهدته

کۆمەڵەیەکی مەدەنین و، لەژێر چەتری کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتیدا، کار دەکەین. ئامانج و مەبەست لە دروستبوونمان؛ ئامانجی مرۆڤایەتییە کە لەنێوان بەهێزکردنی لێبووردەیی ئایینیی و رۆشنبیریی و، گەیشتن بە تێگەیشتنێکی جیهانی هاوبەش؛ لەنێوان کۆمەڵە ئیتنیی و، گرووپە ئایینیی و رێکخراوە سیاسییەکاندا، ئەمەش دێتە دی؛ ئەگەر ئەم رێکخراوانە پەیڕەی دێمۆکراسیی و یاساکانی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بکەن. ئەم کۆمەڵە نێودەوڵەتییە، خەبات دەکات و بەشێوەیەکی تایبەت بایەخ بە دۆستایەتیی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ئیسرائیل دەدات. لە ئامانجەکانمان؛ بەدەستهێنانی هیواکانی گەلی کوردستان؛ لە نیشاندانی کەسایەتی پشتگوێخراو لەلایەن گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە ،هەروەها ئیسرائیل و جیهان و، رزگارکردنی هەموو بستە زەوییەکی کوردستانی داگیرکراو لەلایەن حکومەتە فاشییەکان و سیاسەتە هەڵەکانیان دژ بە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تورکیا و ئێران و سووریا و ئێراق،

ئەمیش لەڕێگای دایالۆگی دروست و بنیاتنەر و، دوور لە توندوتیژیی و توندوتیژیی بەرامبەر لە لایەن لایەنی داگیرکەر و دەستدرێژژکار. ئێمە هەوڵی دانانی پردی پەیوەندیی و هاوڕێیەتیی لەگەڵ گەلی ئیسرائیلدا دەدەین. هەروەها دان بە هەموو مافەکانیدا دەنێین لە ژیان لەسەر خاکی مێژوویی خۆیی و دان بە ئۆرشەلیم (القدس) دا دەنێین وەك پایتەختی هەمیشەیی ئیسرائیل. ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل دەدەین لەگەڵ گەلانی عەرەبی و گەلانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.

1 ـ ئێمە کار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان دەکەین لەرێگای بایەخدان بە بابەتی زانستیی و ئابووریی و سیاسیی و، پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ زانایان و رۆشنبیرانی کوردستانیی و، ئیسرائیلیی و ئەڵمان و هەموو گۆشەیەکی جیهان. لەپێناو رێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی زانستیی و، رۆشنبیریی لە کوردستان و ئیسرائیل و تاراوگەدا.

2 ـ رێکخستنی کۆبوونەوە و کۆنگرەکان بە ئامانجی رێککەوتن و هاوکاریی لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەتانی هاوڕێ؛ کە خاوەنی ئامانج و کاری هاوبەشبن لەگەڵمان و، بەهێزکردنی کۆمەڵگەی کوردیی و ئیسرائیلیی لە بواری کۆمەڵایەتیی و رۆشنبیریی و لە هەموو بوارە گشتییەکانی ژیاندا.

3 ـ رێکخستنی فێستیڤاڵ و ئاهەنگی رۆشنبیریی لە ئەڵمانیا و ئیسرائیل و کوردستان.

4 ـ پشتگیریی و بەهێزکردنی چالاکی و توێژینەوەی زانستیی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی و راهێنانی پیشەیی کە لەکۆتاییدا باوەڕنامەی بڕواپێکراوی لە ئیسرائیل و کوردستان و ئەڵمانیا دەبێت.

5 ـ رەنگە پرۆژەی گونجاو هەبێت کە لە دەرەوەی ئیسرایل و کوردستان و ئەڵمانیا بێت و، لەچوارچێوەی ئامانجەکانی کۆمەڵەکەماندا بێت.

6 ـ پشتگیریی و کردنەوەی کۆرسی فێربوونی زمانی کوردیی و عیبریی بۆ هەر توێژێك لە گەلی ئیسرائیل و کوردستان.

7 ـ پشگیریی و بەهێزکردنی قوتابخانە و دامەزراوی زانستیی بۆ کەسان و مناڵان؛ ئەویش بە پاراستنی رۆشنبیریی و داب و نەریتی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە گەلی کوردستان وئیسرائیل. وەك کاری نیشتمانیی سەخت، حەزکردنی فێربوون، پشتگیریی بەها مرۆییەکانی جیهان.

8 ـ پشتگیریی بنیاتنانەوەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی بازرگانانی هەر دوو گەلی کوردستان وئیسرائیل و دامودەزگا کۆمەڵایەتیی و زانستییەکان ئەویش بە نەخشەدانان و جێبەجێکردن و راهێنانی خونچەکانی داهاتوو، هەروەها لە ئامانجەکانمان پشتگیریی و بەهێزکردنی ژینگەی کۆمەڵایەتیی بەتایبەت رێکخستن و پەرەپێدانی خێزانی لە نەتەوەی جیاواز. ئەم پشتگیرییەش پاڵپشتی دیزانکردنی پێشانگای بابەتیی و چالاکیی لاوەکیی و دەوڵەمەند بە زانیاریی دەبێت.

9 ـ پشتگیریی داهێنەران و خاوەن ئارەزوووەکان وەك یارمەتیدانیان بۆ تەواوکردنی خوێندن و خەڵات و .....هتد.

10 ـ هاوکاریی لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و بیانیی و کۆمەڵە نیودەوڵەتییەکانی بیانی و، رێکخراوەکانی کە تێگەیشتن و ئامانجی هاوبەش لەنێوانماندا هەبێت لە ئاڵوگۆڕکردنی زانستییانەی هاوبەش و رۆشنبیریی و هونەریی و سیاسیی

هذا البريد الإلكتروني محمي من المتطفلين و برامج التطفل، تحتاج إلى تفعيل جافا سكريبت لتتمكن من مشاهدته .

آخر تحديث: الخميس, 21 فبراير 2013 02:35
 


top